
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ دادوەر سیروان کەمال عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى گشتى پەیمانگەى دادوەرى هەرێمى کوردستان.
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى کرد لە دادوەر سیروان کەمال عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى گشتى پەیمانگەى دادوەرى هەرێمى کوردستان.
لەدانیشتنەکدا باس لەهەماهەنگى زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری کرا سەبارەت بەچالاکى و بەرێوەچوونی پرۆسەى خوێندن، هاوکات بەڕێوەبەرى گشتى پەیمانگەى دادوەرى سوپاسگوزارى خۆى دەربڕى بۆ زانکۆى سەلاحەدین، کە هاوکارى پەیمانگەى دادوەرى کردووە لەرووى دابینکردنى مامۆستا و دانانى پەیڕەو و پرۆگرامەکانى پەیمانگەى دادوەرى. لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرى گشتى پەیمانگەى دادوەرى داواى کرد زانکۆی سەلاحەدین هاوکاری بکات لە سەرخستنی پرۆسەی خوێندنی لەو پەیمانگەیە ئەویش لە رێگەى دابینکردنی پێداویستییەکانى ئەمساڵى خوێندن بەتایبەت دابین کردنی ستافی ئەکادیمی، ئەویش لەرێگەی داواکردن لە مامۆستایانی کۆلێژى یاسا،هەروەها ئەوەشی دوپات کردەوە کە هەرگێز ناتواندرێ رۆڵی مامۆستایانی زانکۆ لە سەرخستنی پەیمانگەی دادوەری پەراوێز بخرێ. لە بەرامبەردا سەرۆکى زانکۆی سەلاحەدین هەموو ئامادەیەکى نیشاندا بۆ دابینکردنى مامۆستایانى کۆلێژى یاسا بۆ ئەوەی لە پەیمانگەى دادوەرى هەرێمى کوردستان وانە بڵێنەوە.