
زانکۆى سەلاحەدین لەسەر ئاستى عیراق بە یانزەمین زانکۆ دەردەچێت
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین رایگەیاند کە لەو ریز بەندییەى ماڵپەڕى نێو دەوڵەتى (ویب میتریکس) بۆ ماڵپەڕى زانکۆکانى جیهان بۆ ئەمساڵ ئەنجامى داوە ،دەرکەوتووە کە زانکۆى سەلاحەدین پلەى دووەمى بە دەست هێناوە لە کوردستان دواى زانکۆى سلێمانى لە کۆى زیاتر لە ٣٠ زانکۆى حکومى و نا حکومى ، هەروا پلەى ١١ ە هەمینى لە سەر ئاستى عیراقدا بە دەست هێناوە لە کۆى زیاتر لە ٩٢ زانکۆو چارەگى یەکەمیشى بە دەست هێناوە لە سەر ئاستى جیهاندا .
سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەم بارەیەوە روونى کردەوە ، کە بەرز بوونەوەى ریژ بەندى زانکۆکەمان جێگەى شانازى هەموو لایەکە ، کە ئێمە توانیوومانە وێڕاى هەلو مەرجە تەنگەتاوە سیاسى و ئابوورییەکان ، کار بۆ بەرز کردنەوەى کوالیتى زانکۆمان بکەین و ئەو پێگە بڵندە لە نێو زانکۆکانى کوردستان و ئێراق و جیهان بە دەست بێنێت .
روونیشى کردەوە کە مامۆستایانمان هەوڵو تەفەللایەکى زانستى نموونەییان نواندووە بۆ بڵاوکردنەوەى توێژینەوەکانیان لە گۆڤارە جیهانییەکاندا و بڵاو کردنەوەى چالاکى کولێژو سەنتەرەکانمان لە ماڵپەڕى زانکۆدا .
هەروا گوتى : بێگومان ئەو ئەنجامە موژدە بەخشە هانمان دەدات هەوڵى زیاتر بنوێنین ، بۆ بەرەو پێشەوە چوونى زیاتر ، بۆ خزمەتى سێکتەرە زانستى و مەعریفیەکان و پێگەیاندنى نەوەیەکى زانست خوازى کارامە و دروست کردنى کۆمەڵگەیەکى مەدەنى .