
زانکۆى سەلاحەدین لەسەر ئاستى کوردستان بە دووەم و لەسەرئاستى عیراق بە دوانزەهەمین زانکۆ دەردەچێت
زانکۆى سەلاحەدین لە ریزبەندى ماڵپەڕى نێو دەوڵەتى (ویبۆ میتریکس) بۆ ماڵپەڕى زانکۆکانى جیهان بۆ ئەمساڵ ئەنجامى داوە، دەرکەوتووە کە زانکۆى سەلاحەدین پلەى دووەمى بە دەست هێناوە لە کوردستان و بە جیاوازیەکی کەم کە ١٢٢ خاڵە لەگەڵ زانکۆی یەکەم و لە کۆى زیاتر لە ٣٠ زانکۆى حکومى و نا حکومى، هەروا پلەى ١٢ ە هەمینى لە سەر ئاستى عیراقدا بە دەست هێناوە لە کۆى زیاتر لە ١١٢ زانکۆو چارەگى یەکەمیشى بە دەست هێناوە لە سەر ئاستى جیهاندا.