
به‌پێى راپۆرتى (THE)ى به‌ریتانى (Times Higher Education)، زانکۆی سەلاحەدین لەم ڕیزبەندییە دەکەوێتە گروپی 601+ (لەگەڵ چەند زانکۆیەکی عێراقی وەک: زانکۆی بەغدا، زانکۆی بەسرە و زانکۆی موستەنسریە، وە پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان) له‌رووى په‌ره‌پێدانى گشت زانسته‌كان و لە گشت بوارەکان و سه‌رجه‌م زانسته‌كانى دیكه له‌نێوه‌ندى زانكۆكانى عێراقدا توانیوویه‌تى هه‌رده‌م به‌پێشه‌نگى بمینێته‌وه، له داهاتووشدا زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێ تا له‌ریزبه‌ندى زانكۆكانى عێراقدا پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێ، ئەمەشیان له‌سه‌ر بنه‌ماى توێژینه‌وه و پێشكه‌وتنى زانستى و ئه‌نجامدانى زیاتر له‌نێوه‌ندى كار و چالاكییه‌كان به‌هۆى سازدانى كۆنفرانس و سمینار و ۆركشۆپ و هاندانى مامۆستایان تا بهجوانرین شێوه قوتابیان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوودا خزمه‌ت بهوڵات و مرۆڤایه‌تى بگه‌یه‌نن.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن