
زانکۆی سەلاحەدین لە پاڵەوانییەتی تۆپی سەرمێزی زانکۆکانی عێڕاق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
لە زانکۆی سەلاحەدین پاڵەوانییەتی تۆپی سەرمێزی کوڕان و کچانی زانکۆکانی عێڕاق بەڕێوەچوو و لەم پاڵەوانەتییە زانکۆی سەلاحەین پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ژمارەی زانکۆکانی بەشداربوو لەم پاڵەوانەتییە ۱٥ زانکۆ بوو و لەسەر ئاستی کچان زانکۆی سەلاحەدین پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی کوڕان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.