ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٣ـی ٩ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.ی.د.مهاباد سعدی” بەرپرسی +Erasmus کۆبوویەوە.
لەم کۆبوونەوەیە لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکی زانکۆ، تیمی ئیراسمۆس پڵەسی زانکۆی سەڵاحەدین پێکهات. ئەم تیمە لە نوێنەری گشت کۆلێژەکان و سەنتەری توێژینەوە پێکهات.
دوابەدوای ڕوونکردنەوەی شێوازی کارکردنی داهاتوو و بەسەرپەرشتی بەرپرسی ئیراسمۆس پڵەس، بڕیاردرا نوێنەران بەپێی پسپۆڕیی کۆلێژەکانیان پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ ئەوروپییەکان دروستبکەن.