
دکتۆر ئەحمەد دزەیی (سەرۆکی زانکۆ) لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی دادپەروەری گوزراوە
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین، دکتۆر ئەحمەد دزەیی (سەرۆکی زانکۆ) پێشوازی کرد لە شاندێکی رێکخراوی دادپەروەری گوزراوە (العدالە انتقالیە) بەسەرۆکایەتی دکتۆر خالید ناجی (سەرۆکی رێکخراو) و یاریدەرەکەی (دکتۆر حسن سامر). لەدیدارەکەدا راگری کۆلیژی یاساو زانستە سیاسیەکان (د.کاوان اسماعیل) و هەردوو سەرۆکی بەشی یاساو زانستە سیاسیەکان ئامادەی بوون، باس لە ئەنجامدانى کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی کرا سەبارەت بە وتاری پێکەوەژیان و نەهێشتنی ووتاری ئاینزایی (مەزهەبی) هەروەها دارشتنی چارەسەری بوێرانە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی سەلاحەدینی دەربری بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامدانی پرۆژەکە لەرووی پانێلە سەرەکیەکان و ناوەرۆکەکانیەوە. لەکۆتایی دیدارەکەدا بریاردا لە کۆتایی ئازاری ٢٠١٩ ئەم کۆنگرەیە لە زانکۆی سەلاحەدین سازبکرێت بەبەشداری زانکۆ ناوخۆییەکانی عیراق و زانکۆ نێودەوڵەتیەکان.