
زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر سیستەمی وەرگرتنی قوتابیان بەئەلیکترۆنی دەکات
لەسەر ڕاسپاردەو بڕیاری پ.ی.د.کامران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر، سیستەمی وەرگرتنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم لەکۆڵێژەکان بەئەلیکترۆنی کرا.
وا بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچون و سەنتەری ئایتی زانکۆ، ڕێنمایی پێویست سەبارەت بەشێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەو لینکی تایبەت بەو بابەتە بۆ قوتابیان بڵاو بکەنەوەو ڕای بگەیەنن.
مەبەست لەو هەنگاوەی زانکۆی سەڵاحەدین، خزمەتکردنی قوتابیانی ئازیزە، لەهەمان کات خۆ گونجاندنە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی تەکنەڵۆجیاو هەنگاونان بەئاڕاستەی بەئەلیکترۆنی کردنی دامەزراوەکانی دیکەی زانکۆ
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر