ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٧ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و” قارەمان عوسمان” نوێنەری شیفا بارزانی و” یاد ئەمین “ سەرۆکی فیراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی و “ زاهیر زاهیر” بەرپرسی لقی قەڵات پێشوازی لە ١١٠ گەنجی فیدڕاسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی کرا.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات کرد و گوتی ڕەوەندی کوردستانی ڕۆڵێکی گەورەی لە ناساندنی زیاتری پرسی کورد و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان هەیە.
هەروەها باسی لە هەماهەنگی و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و فیدڕاسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی کرد.
لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوەکرد پێویستە هەموومان ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت لە پارێزگاری لە کولتوور و زمان و ناسنامەی نەتەوەیی ئەرک و بەرپرسیارییەتییە و بە گرنگییەوە لەبەرچاوی بگرین.
لە کۆتاییدا پانێڵێک بە ناونیشانی ڕۆڵی گەنجانی دیاسپۆڕا وەک پردی پەیوەندی “شوناس و نیشتمان، لۆبیکردن، ئەرک و بەرپرسیارییەتی” بەڕێوەچوو.
یاد ئەمین - بەڕێوەبەری پانێل
د.سەربەست نەبی
نێچیرڤان ئەحمەد
د.ئارەزو یوس
د.شاڵاو عبدالخالق