
زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبێت - جوان فاتح دەکات
بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ( جوان فاتح ) بەڕێوەبەری پێشوی ژمێریاری کۆلێژی یاسامان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و دۆست و ئەزیزانی دەکەین، ھیوادارین خودای گەورە لێی خۆشبێت و بە بەھەشتی خۆی شادی بکات.
پ.ی.د. کامەران یونس محمدامین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر