
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات.
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان.
مامۆستایانی خۆشەویست و قەدرگران، ٦٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانتان پیرۆز، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان دەخوازم، بەبۆنەی تێپەڕبوونی (60) ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان.
لەم یادەدا سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەم، کە سەرەڕای بارودۆخە نەخوازراوەکان لەماوەی ڕابردوو، بەردەوام بوون لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن.
هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری مافەکانتانین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان دەخوازم، هەر شاد و سەرفراز بن..
پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٥ـی ئایاری ۲٠۲۲
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر