
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر-بەشداری پێشانگای نێوەدەوڵەتی خوێندنی کرد
ڕێککەوتی ۲۳ ی ۷ ی۲٠۲۲ پێشانگای نێودەوڵەتی خوێندن لە شاری هەولێر کرایەوە، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر یەکێک بوو لە بەشداربووانی ئەم پێشانگایە.
پێشانگای نێودەوڵەتی خوێندن ( ۲-دوو) ڕۆژی خایاند و سەدان قوتابی پۆلی ( ۱۲ -دوازدە)،بۆ مەبەستی وەرگرتنی
زانیاری خوێندن سەردانی ستاندی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێریان کرد
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر