
زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر بەشدارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی خوێندن لە هۆتێل دیڤان لە هەولێر.
لەم پێشانگایە دەتوانی ناوی خۆت تۆمار بکەی و فۆڕم بەخۆڕایی وەربگریت لە ھەمان کاتدا قوتابخانە ناحکومی و نێودەوڵەتییەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان ئۆفەری خوێندن و داشکانی تایبەت و کورسی بەخۆرایی و چەندین ئۆفەری ناوازەی تر تەنھا لە ڕۆژی پێشانگاکە دابین کراوە و پێشکەشی سەرجەم قوتابییانی بەشداربووی پێشانگاکە دەکرێت.
لە شاری ھەولێر، پێشانگاکە ڕۆژی شەممە و یەکشەممە بەرواری ٢٣-٧-٢٠٢٢و ٢٤-٧-٢٠٢٢بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ھۆتێل دیڤان(کە دەکەوێتە بەرامبەر پارکی سامی عبدالرحمان) دەکرێتەوە لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی تاکو ٧ـی ئێوارە.
ھاتن بۆ ھەمووانە و بەخۆراییە بۆ ھەموو کەسێک