زانكۆی سەلاحەدین چالاكی The Falling Walls Lab لە هەولێر بەرێوەدەبات
زانكۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی ئۆپن سپەیس ئەكادیمی (Open Space Academy) دەرفەتێكی گرنگ بۆ قوتابییان و دەرچوان دەرەخسێنێ، تاكوو بیرۆکە داهێنەرەکان لەسەر پلاتفۆرمێکی بەناوبانگی جیهانی پیشان بدەن، بۆ ئەم مەبەستە چالاكی (The Falling Walls Lab) لە 13ی 5ی 2025 بۆ ساڵی دووەم دێتە هەولێر، بۆیە ئاگادارتان دەكەینەوە کە بەشداری بکەن و توێژینەوە یان بیرۆکە داهێنەرەكانتان لە رێگەی ئەم پلاتفۆمەوە بخەنەڕوو.
وردەکارییەکانی چالاكیەكە
- لە رێككەوتی: 13ی 5ی 2025، کاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی دەستپێدەكات.
- شوێن: سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەكادیمی زانكۆی سەلاحەدین
بەشداربووی بەرێز (The Falling Walls Lab) سەکۆیەکی ناوازەیە بۆ ئەوەی بیرۆکە داهێنەرەکەت تەنها لە ماوەی سێ خولەکدا پێشکەش بکەیت. هاوكات ئەم بۆنەیە دەرفەتێکی نایاب و ناوازەیە بۆ پیشاندانی ئەو پێشکەوتنانەی کە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر زانست و کۆمەڵگە هەیە.
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری
بەر لە پێشکەشکردنی داواکاری، گرنگە خۆت ئاشنا بكەیت بە پرۆسەی پێشکەشکردن، کاتێک ئامادە بوویت، داواکارییەکەت لە ڕێگەی دوگمەی داواکاری (Apply) لە ماڵپەڕەکەدا پێشکەش بکە.
زانیارى گرنگ
- دوا كات بۆ پێشکەشکردن: 29ی نیسانی 2025
بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە ڕێکخەرانی چالاکییەکەوە بکەن لەرێگی ئەم ئیمەیڵە [email protected] یان سەردانی www.openspace.ac.
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، وەک هاوبەشێکی زانستی چالاكیەكە باوەڕی بە توانای لێکۆڵینەوە و بیرۆکەکانتان هەیە بۆ ڕەخساندنی زەمینەی نوێ و دروستکردنی کاریگەرییەکی بەرچاو، هانتان دەدەین کە سوود لەم دەرفەتە وەربگرن، بۆ خستنەڕووی بیرۆکە داهێنەرەکانتان و بەشداریکردن لە پێشکەوتنە زانستی و کۆمەڵایەتییەکاندا.