
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٤ـی ۱۱ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " لیۆ جۆن" سەر کۆنسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی زانکۆی تیشک " پ.د.سامان حسێن " ڕاگری کۆلێژی زمان و ژمارەیەک ئامادەبوو بە بۆنەی ٥ ساڵەی دامەزراندنی بەشی زمانی چینی ئاهەنگێک سازکرا و لەو ڕێوڕەسمە ئۆتۆمبێلێک بە یەکێک لە ئامادەبووان بەخشرا و ژمارەیەک دیاری تر بەوانە بەخشرا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو سەردانی چینی کردووە و بە کورتە ڤیدیۆیەک دید و تێڕوانینی خۆی لەسەر کلتووری چینی خستۆتە ڕوو.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا سەرکوسولی چین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەگرنگی بەشی چینی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە ئەم بەشە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆدیوە لە ڕووی زانستی و ئەکادیمییەوە.
لە بەشێکی تر سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدن باسی لە ڕۆڵی کونسوڵخانەی چین کرد لە هاندانی مامۆستایان و قوتابییانی بەشی چینی و ئاماژەی بەوەکر بەهەموو شێوەیەک هاوکاردەبین بۆ بەرەوپێشچوونی قوتابییان
لەم ڕێوڕەسمە ژمارەیەک چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو و قوتابییانی بەشی زمانی چینی ڕۆڵی بەرچاویان تێدابینی.
لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێکی تری چالاکییەکە دیاری بەسەر براوەی یەکەم و دووەم و سێیەمی پێشبڕکێ دابەشکرا و لە کۆتاییشدا ئۆتۆمبێلێک بەشێوەی تیروپشک بەسەر یەکێک لە ئامادەبووان بەخشرا.
لە بەشێکی تری ئەم ڕێوڕەسمە یەکەی زانستخوازی و وەرزشی لە سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین کرایەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.