
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عاتف عەبدوڵا فەرهادی راگری کۆلێژی زمان و یاریدەدەری راگر لە هۆڵی کۆبونەوەکانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە
لە هۆڵی کۆبونەوەکانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عاتف عەبدوڵا فەرهادی راگری کۆلێژی زمان و یاریدەدەری راگرو بەرپرسی نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی سەلاحەدین سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسی هاوبەشی نێوان زانکۆی سەلاحەدین لەهەولێرو زانکۆی زەهراء لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە روقیە رۆستەم پورمەلکی لە زانکۆی زەهراء ئەندامی لێژنەی زانستی سێیەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زمان و ئەدەبی کوردی کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکە کرا کە بڕیار وایە لە ٢٠/١٠/٢٠١٩ لە زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.
شیاوی باسە سێیەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زمان و ئەدەبی کوردی لە بارەی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی – پەیوەندی و کاریگەرییەکان ماوەی دوو رۆژ دەخایەنیت لە ٢٠تا٢٢/١٠/٢٠١٩ لە هۆڵی کۆچەر بیرکار لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوە دەچێت.