ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٦ـی ١ـی ٢٠٢٦ لەسەر ڕاسپاردەی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە هەماهەنگی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کوردانی ڕۆئاوا ڕاگەیاندرا.
ئەم هەڵمەتە لەسەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ بەڕێوەدەچێت و لەسەرجەم کۆلێژەکان کەمپین ڕادەگەیەندرێت.
داوا لە قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین “ پارە، خواردن و جلوبەرگ” بۆ کۆلێژەکان و شوێنی کۆکردنەوەی کۆمەک ببەن.
پێویستە جلوبەرگەکان کۆن نەبێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر