
وەک نەریتێکی ساڵانە زانکۆی سەلاحەدین بە هەماهەنگی دەزگای شێخ باز بەرزنجی خواردنی بەربانگ بۆ سەرجەم قوتابییانی نیشتەجێی بەشەناوەخۆییەکانئ کۆمەڵگای شەهید شەوکەتی کوڕان و ۱۸ـی شوباتی کچان وسەرجەم باڵا خانەکان ئامادە دەکات.
جێگای ئاماژەپێدانە تا کۆتایی ڕەمەزان ئامادەکاری کراوە و خواردن ئامادەکردن بەردەوام دەبێت.
سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشدارن لەم پرۆژە پیرۆزە.
بە تایبەتی "حاجى ڕۆژ بەرزنجی" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ستافە بەڕێزەکەیان.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر