
زانکۆى سەلاحەددین لەهەموو روویەکەووە و لەسەر ئاستى ناوخۆیى هەرێمى کوردستان و عێراقدا رۆژى بەرۆژ پێشکەوتنى بەرز بەدەست دەهێنێ، ئەمەش وایکردووە لەسەر ئاستە جیهانییەکان پلەى بەرز بەدەستبهێنێ
زانکۆى سەلاحەددین پلەى یەکەم بەدەست دەهێنى لە نێوەندى ریزبەندى Q S، ئەمەش پرۆسەیەکە لەساڵى ٢٠١٤ دەستیپێکردووە و نزیکەى ٢٥٠ زانکۆکانى وڵاتە عەرەبییەکانى لەخۆگرتووە، ئەمەو لەو پێشبڕکێیە زانکۆى سەلاحەددین پلەى یەکەمى بەدەستهێنا، هاوکات زانکۆى سلێمانى پلەى دووەمى بەدەستهێنا.
ئەمەش دەسکەوتێکى گرنگە بۆ زانکۆکامى هەرێمى کوردستان، ئەوەى شایەنى یاسە ماوەیەک پێشتر لە نێوەندى ریزبەندى ویبۆمیتریکس زانکۆى سەلاحەددین پلەى دووەمى بەدەستهێنا لەسەر ئاستى زانکۆکانى عێراقى، کە ١١ زانکۆى عێراقى تیایدا پێشبڕکێان کردووە، ئەو زانکۆیانەش رۆڵیان هەبووە لە پێشکەوتنى وڵات و پرسە هەنووکەییەکانى زانست لەداهێنان و پێشکەوتن.
سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین سەبارەت بەم پێشکەوتنە و سەرکەوتنانە رۆڵى مامۆستایان و قوتابیان و کارمەندان بەرز دەنرخێنێ، چونکە لەنێوەندى هەموو پرۆسە و کار و بەرەو پێشوەچوون و برەو پێدان بەکارەکان هەردەم لەخۆبردوو بوونە