
زانکۆى سەلاحەددین لە پیشانگەى نێودەوڵەتى کتێب
زانکۆى سەلاحەددین بەستاندێک لە چواردەمین پیشانگەى نێودەوڵەتى کتیب لەهەولێر بەشدارى کرد، ئەمەو لەنێوەندى پیشانگەى کتێبدا نزیکەى ملیۆنێک ناونیشان لەنێوەندى ستاندەکاندا هەیە، زانکۆى سەلاحەددین لەیەکەمین بەشداریکردنى لەو پیشانگەیەدا بە ١٦٥ ناونیشان بەشدارى کردووە و هەموو ناونیشانەکانیش لەلایەن مامۆستایانى زانکۆى سەلاحەددینەوە بەرهەمهێندراوە، جگە لەوەى خوێنەران بەشێوەیەکى راستەوخۆ لەنێوەندى ستاندى زانکۆدا دەبیندران و خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى سەبارەت بەبەشداریکردنى زانکۆى سەلاحەددین و هیوایان خواست لە پیشانگەکانى دیکەدا بەبەرهىەمى نوێتر بەشدارى پیشانگەى نێودەوڵەتى کتێب بکەن.