
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکی زانکۆى سەلاحەددین لە ۆرکشۆپێکدا لەشارى برنۆى وڵاتى کۆمارى چیک
زانکۆى سەلاحەددین بەتایبەت و زانکۆکانى کوردستان بەگشتى لەبوارەکانى زانستدا ئێستا بۆ بەنێودەوڵەتیکردن هەنگاو دەنێنن بۆ ئەمەش لەزۆربەى ۆرکشۆپ و کۆنفرانسە نێو دەوڵەتیەکان بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەمەش لە نێوەندى پڕۆگرامى ئیراسمۆس پڵاس – تایکرێس شاندنى زانکۆى سەلاحەددین بەسەرۆکایەتى پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى لەگەڵ نوێنەرى ٨ زانکۆى هەرێمى کوردستان بەشداریان بوون لە ۆرکشۆپێکى پرۆگرامى ناوبراو، ئەم ۆرکشۆپە کە لەشارى برنۆى وڵاتى کۆمارى چیک سازکرا.
هاوکات ۆرکشۆپەکە دوو رۆژى خایاند، ئەوەى شیاوى باسە ئەم ۆرکشۆپە تایبەتە بەتاوتۆکردنى پلانى ستراتیژى نێو دەوڵەتى زانکۆکانى کوردستان بۆ ٤ ساڵى داهاتوو، بۆ ئەمەش لەلایەن شاندى زانکۆى سەلاحەدین و زانکۆکانى دیکەى کوردستان و بەشداربووانى دیکە گفتوگۆ کران و چەندین خاڵى ستراتیژى بۆ ٤ ساڵى داهاتوو دانرا، دیارە هەنگاوەکانى زانکۆکانى کوردستان بۆ زیاتر پتەو کردنى زانستە تا لەداهاتوودا هەرێمى کوردستان سوودى لێ وەربگرێ و بتواندرێ داهاتوویەکى گەش بۆ نەوەکان دابندرێ، ئەم ۆرکشۆپە بەشێکە بۆ بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکانى کوردستان کە پرۆگرامى ئیراسکۆس پڵاس –تایکرێس، کە یەکێتى ئەورووپا ئەنجامى دەدا.