
ئیراسمۆس پڵاس و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان له زانكۆى سه‌لاحه‌دین چالاكییه‌كانیان له‌رێگه‌ى ئۆنڵاین رێكخستووه
كۆبوونه‌وه‌كان به‌شێوه‌ى ئۆنلاین به‌رده‌وامى به‌خۆیه‌وه بینبووه له‌نێوه‌ندى ئیراسمۆس پڵاسى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وه‌ك به‌شداریان كرد له كۆبوونه‌وه‌ى ئیراسمۆس پڵاس له شارى ئه‌ڤێرۆ له پۆرتوگال له نێوان 24/2 تاوه‌كو 2/3/2020 هه‌روه‌ها به‌شدارى كردن له كۆبوونه‌وه‌ى ئۆنڵاین له‌گه‌ڵ زانكۆى لایبزیك و پاتراس و پورتوگال و دهۆك وتاران وبه‌غدا و تایبه‌ت به ئیراسمۆس پڵاس بۆ ماوه‌ى 4 كاتژمێر له 8/4/2020 بۆ ئه‌مه‌ش نووسینى راپۆرتى شه‌ش مانگى پرۆگرامى ئیراسمۆس پڵاس تایگرێس نێردرا بۆ زانكۆى گۆتینگن له ئه‌ڵمانیا و به‌ستنى سیمینار به ئۆنلاین بۆ مامۆستایان بۆ ئاماده باشى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى له زانكۆى سه‌لاحه‌دین و دانانى پلان بۆ ناردنى چوار مامۆستا بۆ زانكۆى مهساریك، برنۆ- له‌چیك . له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان چه‌ندین چالاكى ئه‌نجامداوه له‌رێگه‌ى ئۆنڵاین وه‌ك به‌شدارى كردن له كۆبوونه‌وه‌ى ئۆنلاین له‌گه‌ڵ زنكۆى كاردیف له وڵاتى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر ماكدونالد بۆ په‌یوه‌ندى نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى كاردیف و به‌شدارى كردن له كۆبوونه‌وه‌ى ئۆنلاین له‌گه‌ڵ زانكۆى ئۆكسفۆرد له وڵاتى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ دكتۆر لین لان بۆ مه‌به‌ستى MOU نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى ئۆكسفۆرد و په‌یوه‌ندى بۆ داواكردنى گرانت له‌سه‌ر پرۆپۆزه‌لى FY2020 MC international Scholaship و به‌شدارى كردن له كۆنفرانسى ئۆنلاین له‌گه‌ڵ زانكۆى گوتینگن و لوفن به به‌شدارى پێنج زانكۆى كوردستانى و رێكخستنى پلانى پێشوو له‌گه‌ڵ زانكۆى مۆسكۆ ئۆنڵاین بۆ زمان بۆ ئه‌نجامدانى ئاڵوگۆرى قوتابى و مامۆستا و رێكخستنى پلانى پێشوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ زانكۆكانى توركیا له چوار چێوه‌ى پلانى مه‌ولانا بۆ ئاڵوگۆرى قوتابى و مامۆستا.