
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى نانۆ ته‌كنه‌لۆجى و پراكتیككردنهكانى له زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو
به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، وه‌زیرى پیشه‌سازى حكومه‌تى عێراقى فیدرال، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى نانۆ ته‌كنه‌لۆجى و پراكتیككردنهكانى به‌هاوبه‌شى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى مه‌لایا له وڵاتى مالیزیا و وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى عێراقى فیدرال له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركارى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تادا مارشى نیشتمانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان پێشكه‌شكرا، له‌پاشاندا سه‌رۆكى كۆنگره‌كه به‌رنامه‌ى كارى كۆنگره‌كه‌ى پێشكوهشكرد، هه‌روا له‌لایه‌ن نوێنه‌رى ده‌سته‌ى پیشه‌سازى عێراقى فیدرال پێشكه‌شكرا، هه‌ر له‌وێدا پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌وته‌یه‌كدا باسی له‌هه‌موو ئه‌و كۆنگرانه كرد، كه له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دیندا ئه‌نجام ده‌درێ، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رده‌م زانكۆىسهلاحهدین لهمیواندارى كۆنگره و به‌شداریكردنى كۆنگره‌كان به‌رده‌وامبووه، له‌م كۆنگره‌یه‌شدا مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌شدارن، هه‌روا جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه، كه نانۆ ته‌كنه‌لۆجى ئێستا له‌زۆربه‌ى بواره‌كانى زانست‌دا بوونى هه‌یه به‌تایبه‌تیش له‌رووى پیشه‌سازى و پزیشكیدا، هه‌روا مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌م بابه‌ته‌شدا پێشه‌نگى ناوچه‌كه و زانكۆكانن ئه‌مه‌ش به‌به‌شداریكردنیان له‌هه‌موو ئه‌و كۆنگرانه‌ى له‌بوارى نانۆ ته‌كنه‌لۆجیدا له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا ئه‌نجام ده‌درێ.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌م كۆنگره‌یه 2 رۆژ ده‌خایه‌نێت و 87 توێژینه‌وه له‌خۆ دهگرێِ و دابه شكراوهته سه‌ر (3) ته‌وه‌ر، ئه‌مه‌و ته‌وه‌رى یه‌كه‌م سه‌باره‌ت به پراكتیكى بایۆتهكنهلۆجى و ته‌وه‌رى دووه‌میش بهناویشانى دروستكردنه و خه‌سڵه‌ته، هاوكات ته‌وه‌رى سێیه‌مى به‌ناونیشانى نانۆ وهزیه.
له‌كۆتایى مه‌راسیمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى پیشه‌سازى عێراقى فیدرال، پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین لۆگۆی به‌شداربووه‌كان پێشكه‌ش به توێژه‌ران و جێبهجێِكارانى كۆنگره‌كه كرد.