
یه‌كه‌مین كۆنفرانسى پێشبڕكێى پێدانى گرانتى نێوخۆیى زانكۆ به قوتابیان
به‌چاودێرى پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین یه‌كه‌مین كۆنفرانسى پێشبڕكێى پێدانى گرانتى نێوخۆیى زانكۆ به قوتابیان له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركار له‌سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆ سازكرا، ئه‌مه‌و له‌و كۆنفرانسه‌دا له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ جه‌ختى له‌به‌ره‌و پێشوونى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ئاستى زانست كرده‌وه به‌تایبه‌ت له‌نێوه‌ندى كۆلیژه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، باسیشى له‌وه كرد مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین توانیویانه به‌شدارى بكه‌ن له‌زۆربه‌ى جۆرناڵهكانى توێژینه‌وه‌ى زانكۆ به‌ناوبانگه‌كان، دیاره ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر ههریزبهندى نیشتمانى و نێوده‌وڵه‌تى زانكۆكانى جیهان، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ش ده‌ستخۆشى له‌و قوتابیانه كرد، كه له و پێشبڕكێیه‌دا به‌شدار بوونه، ئه‌وه‌شى راگه‌یاند بۆ هه‌موو ئه‌و قوتابیانه‌ى توانیویانه له‌پرۆژه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن ئه‌وا پاداشت ده‌كرێن، هاوكات زانكۆى سه‌لاحه‌دین توانیویه‌تى ده‌ستپێشخه‌ر بێ له‌سازدانى ئه‌و كۆنگره‌یه، هیوامان وایه له‌داهاتوودا ئه‌م جۆره پێشبڕكێیه به‌رده‌وام بێ.
له‌پاشاندا پ.د. نه‌بیل عادل فه‌خرى به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وتارێكى به‌بۆنه‌ى ئه‌و پێشبڕكێییه پێشكه‌شكرد و تیایدا باسى له‌هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشكه‌شكردنى پرۆژه و بابه‌ت و توێژینه‌وه‌كان كرد، كه له‌لایه‌ن مامۆستاكانیانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
هه‌ر له‌وێدا ده‌ستكرا به پێشكه‌شكردنى پرۆژه و ئایدیایهكان بۆ ئه‌مه‌ش دوو هۆڵ ده‌ستنیشانكرا، دواى كۆتایى هێنان به پرۆژه‌كان سه‌رجه‌م قوتابییه توێژه‌ره‌كان خه‌ڵات ده‌كرێن، هه‌روا به‌پێى پێوه‌ره‌كان یه‌كه‌م و دووه‌م خه‌ڵاتى باشترین توێژینه‌وه و ئایدیا وه‌رده‌گرێ.
له‌پاشاندا سه‌رۆكى زانكۆ سه‌ردانى گفتوگۆى نامه‌ى ماسته‌ر قوتابى (دلڤین ستار) كرد.
هه‌ر له‌وێدا سه‌رۆكى زانكۆ سه‌ردانى سه‌نته‌رى پێداگۆجى كرد و له‌نێوه‌ندى وتارێكدا جه‌ختى له‌خوێندن و په‌روه‌رده و هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه‌ى، كه گه‌لانى جیهان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات، زیاتریش هانى به‌شداربوانى خولى پێداگۆجى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه هه‌وڵه‌كان ده‌بێ به‌رده‌وام بێ تا بتواندرێ به‌جوانترین شێوه وانه و بابه‌ت و توێژینه‌وه‌كان بخرێته روو.