ئهمڕۆ ڕێككهوتی ۸ ی ٤ ی ۲٠۲٥ لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێز " مەسرور بارزانی " سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یهكهمین كۆنفڕانسی نێودهوڵهتی گۆڕانی ئاو و ههوا ئالنگاری و چارهسهر بهڕێوهچوو.
ئهم كۆنفڕانسه بۆ ماوهی دوو ڕۆژ دهخایهنێت و لهدڕیژهی كۆنفڕانسهكه ژمارهیهك پانێلێ زانستی بهڕێوهدهچێت.
لەسەرەتای کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد وتارەکەم بە پێویستی دەزانم سوپاسی تایبەت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەم بۆ پاڵپشتی و سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەم کۆنفرانسە .
گۆرانکاری کەش و هەوا تەنها کێشەی ژینگەی نییە ، بەڵکو ترسی خستۆتە سەر سێکتەری تەندروستی ، کشتوکاڵی ، کۆچکردن وە داهاتووی مرۆڤایەتی بە گشتی!
وەک (زانکۆی سەڵاحەدین ) لەماوەی رابردوو هەوڵمان داوە بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی چاودێری زۆر لە رووداوە ناوخۆیی و جیهانییەکان بکەین لە رێگای نوسینی توێژینەوەی زانستی ، سیمپۆزیەم ، کۆنفرانس ، هەڵسەنگاندنی ئەکادیمییانەی بارودۆخەکان بکەین و بەلای کەم ببینە هۆکاری بەرچاوروونی بۆ حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار .
لەم روانگەیەوە بە باشمانزانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتان و زانکۆکانی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی ئەنجام بدەین بۆ تێگەیشتنی فراوانتر و ڕونتر لە ئاستەنگەکانی گۆرانی کەش و هەوا و چارەسەرەکانی .
تیمەکانمان دەستیان بە کارکردن کرد لە زانکۆ وە بە پاڵپشتی بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیمان کارەکان بە جوانی رێكبخەین وە ئەمرۆش بە خۆشحاڵییەوە وا یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکە بەرێوەدەچێت .
ئامادەبووان :
روونە کە گۆرانکاری کەش و هەوا بریتییە لە گۆرانی دوور مەودای پلەی گەرما و ئاوهەوا بەهۆی ناردنی بری زیاتری CO2(کاربۆن دایۆکساید) و CH4 (ميثان) بۆ بەرگی زەوی ئەمەش رێگری لە دەرچوونی گەرمی خۆر دەکات بۆ دەرەوەی هەسارەی زەوی وە ئەمەش بۆتە هۆی گەرمی هەسارەی زەوی گۆرانی کەش و هەوا لەم هەسارەیە بە گشتی .
زەنگی ئەم گۆرانکاریانە و هەرەشەکانی بریتین لە :
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ، زۆربوونی دیاردەی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانە چرەکان ، بارینی بارانی بە خوڕ و هەستانی لافاو لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان و گیان لە دەستدان و کۆچکردنی هەزاران خێزان .
هەر سەبارەت بە زۆربونی ژمارەی کۆچکردن بەهۆی گۆرانکاریەکانی کەش و هەوا راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوەدەدەن لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٥ بەرێژەی شەش هێندە کۆچکردن بەرزدەبێتەوە!
یەکێکی تر لە کاریگەرە دیارەکانی گۆرانی کەش و هەوا لە جیهان بریتییە لە کاریگەری کشتوکاڵی و گەشتیاری کە ئەم گۆرانکارییە زیانێکی زۆری پێگەیاندوە بە جۆرێك لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە رێژەی بەرچاو لەسەر ئاستی جیهاندا دابەزیووە.
هەموو ئەم کاریگەریە جیهانیانە و دواتریش کاریگەریە ناوخۆییەکانی گۆرانکاری کەش و هەوا لەم دوو رۆژە دەخرێنە بەر باس و لێکۆڵینەوە بە پشت بەستن بە داتا و زانیاری زانستی دواتر پلانی حکومەت و پرۆژەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆرانکاری لە کەش و هەوا و کەم کردنەوەی کاریگەریەکانی ئەم گۆرانکاریە دەخرێنە روو.
له كۆتاییدا دهمهوێت ڕاشكاوانه بڵیم كابینهی 9 ی حكومهتی ههرێمی كوردستان درێخی نهكردووه له ڕووبهڕووبوونهوهی ئهو ئاستهنگ و كاریگهریانهی كه گۆڕانكاری كهش و ههوا دروستی كردوون ئهویش به دروستكردنی ژماریهكی زۆر بهنداو و پۆندو و لهسهرووی ههمووشیانهوه پڕۆژهی ڕووناكی كه دهبێـه هۆكاری كهمكردنهوهی مۆلیدهكان و ناردنی كهمترین CO2 بۆ بهرگی زهوی بهخۆشحاڵییهوه ئهمانه ههمووی جێگای شانازی و پێزانینه.