ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ٦ـ ـی ٥ ـی ۲٠۲٥ به ئاماده‌بوونی " پ.ی.د.ئەمیر چالی " بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و "بارزان نزهه‌ت عالی" جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای ڕوانگه و" پ.د.داود اتروشی" سه‌رۆكی زانكۆی دهۆک و " پ.ی.د.زانا ابراهیم" سەرۆکی زانکۆی کوردستان و " د.عبداللە وەیسی " سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان و ڕاگری کۆلێژەکانی پەروەردە و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ده‌زگای ڕوانگه به‌ناونیشانی ( یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردە و تواناسازی و پێشهنگاری) به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كۆنفڕانسه سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ده‌زگای ڕوانگه به‌ناو نیشانی ( یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردە و تواناسازی و پێشهنگاری) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
په‌روه‌رده و پێشه‌نگكاری بریتییه له بره‌ودان به توانای قوتابی، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ببێته مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوو له بواری ئه‌و زانسته‌ی له زانكۆ خوێندوویه‌تی و بۆ ژیانی ڕاسته‌قینه خۆیان پێبگه‌یه‌نین و فێریان بكه‌ن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقعه بكه‌ن كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له ژیانی ئه‌كادیمی و كارهكییان.
كۆنفڕانسی زانستی یارمەتیدەرە بۆ پەرەدان بە شارەزایی و گەشەسەندنی بیری قوتابی، هه‌روه‌ها له داهاتوودا دەبێتە هۆكاری ئەوەی کە قوتابی سەرکەوتوو بێت لە ژیانی كاره‌كی و خێزانی‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی متمانەی بەرز ده‌كاته‌وه .
زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ماوه‌ی 3 ساڵ و 3 مانگی ڕابردوو 115 كۆنفڕانسی ئه‌كادیمی ئه‌نجامداوه، سه‌رجه‌م كۆنفڕانسه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه بووه، هه‌وڵداراوه ده‌ستبخرێته سه‌ر ئه‌و كێشه و كه‌موكورتییانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و له لایه‌نه‌كانی ( سیاسی، ئابووری، ژینگه‌یی، زانستی، ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، په‌روه‌رده‌یی و زۆر لایه‌نی تر هه‌بووه.
ڕاسپارده‌ی سه‌رجه‌م كۆنفڕانسه‌كان پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه و به خۆشحاڵییه‌وه كاری جدی له‌سه‌ر كراوه، له ده‌رئه‌نجامی كۆنفڕانسه‌كان داوامان لێكراوه لێژنه‌ی ته‌كنكیكی و زانستی پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كار بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشانه بكرێت.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانم ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه سه‌ر په‌یوندی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ده‌زگا حكومی و ناحكومیییهكان، ناوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م 3 ساڵه زۆرترین په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی و زانستی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ڕێكخراو دروستكردوه و له‌ڕێگه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ئه‌م ده‌زگایانه زۆرترین هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌ویان پێشكه‌ش به زانكۆی سه‌لاحه‌دین كردووه.
له ئێستادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو قوتابی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وڕوپین بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به خوێندن بده‌ن، بۆ یه‌كه‌م جار توانیمان قوتابییانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌شی فڕۆكه‌وانی بنێرین له فرۆكه خانه‌ی شاهانه‌ی ئوردنی دوو ساڵی خوێندن ته‌واو بكه‌ن و ژماره‌یه‌ك قوتابی ساڵی پار بڕوانامه‌یان وه‌رگرت و ئێستاش ژماره‌یه‌ك قوتابی تر له ئوردنن بۆ ته‌واوكردنی خوێندن.
ژماره‌یه‌ك قوتابی تری دكتۆرا له ئێستادا له زانكۆ ئاستبه‌رزه‌كانی ئیتاڵیا درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن و زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌هاوبه‌شی حكومه‌تی ئیتالیا هه‌موو كار ئاسانییه‌كی بۆ كردوون.
له‌لایه‌كی تر ده‌مه‌وێت بڵیم هه‌موو هاوینێك ژماره‌یه‌كی به‌رچاو قوتابی بكارلۆریۆس بۆ وڵاتان ده‌نێرین له‌وانه‌ش ( چین، ئوردن، مصر، لیبیا، سلطنه عمان، كوێت، ئیتالیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا، توركیا و زۆر وڵاتی تر)
به‌ڕێزان... نه‌مویست له‌سه‌ر لایه‌نی زانستی كۆنفڕانسه‌كه هیچ شتێك بڵێم، چونكه لێژنه‌ی ئاماده‌كاری و زانستی كه‌سی پسپۆڕ و به‌توانایان بانگهێشتكردووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م كۆنفڕانسه.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن شاد و سه‌رفرازبن.