
یارییەکی دۆستانە لە نێوان ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین- ھەولێر و قوتابیانی زانکۆ ئەنجامدرا
ئەمشەو ڕێککەوتی ۱٥ ی ۱۱ ی ۲٠۲۲ بۆ مەبەستی زیاتر نزیکوونەوەی قوتابییان و ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ لە ھۆلی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی زانستە وەرزشییەکان، لە یارییەکی دۆستانە بە بەشداری نوێنەرانی قوتابییان مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆ بەڕێوەچوو
لە کەشێکی دۆستانەدا ھەردوو تیپ یەکسان بوون بە (٥-٥)گۆڵ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر