
یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سوپاس و پێزانینی بە داهێنەرانی بەشداربوو لە سێیه‌مین كۆنفڕانسی داهێنانه ناوازه‌كانی عێڕاق بەخشی
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۱۹ـی ۳ـی۲٠۲٤به ئاماده‌بوونی "پ.دحسێن سەعدی" یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و "پ.د.نه‌بیل عادل فه‌خری" به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و په‌رپێدانی پڕۆگرامه‌كان سوپاس و پێ‌زانین بە داهێنەرانی بەشدابوو لە سێیه‌مین كۆنفڕانسی داهێنانه ناوازه‌كانی عێڕاق بەخشرا.
جێگای ئاماژه‌پێدانه ئه‌م كۆنفڕانسه به هاوبه‌شی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و فیدراسیۆنی داهێنه‌ران به‌هاوكاری ده‌زگای باڵای جیهانی مالیزی به‌ڕێوەچوو.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر