
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گێڵیسیم کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۸ـی ٤ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی " د.عصام خلیل " بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان پێشوازی لە " د.ئەردا ئوستوروکجان" یاریدەدەر سەرۆکی زانکۆی گێڵیسیم لە تورکیا کرد.
لە سەرەتای دانیشتنەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەگەرمی پێشوازی و بەخێرهێنانی لێکردن و باسی لە مێژو بەشەکانی زانکۆ ی کرد و لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بە پەوەندییە ئەکادیمییەکای زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی تورکیا کرد.
لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا گفتوگۆی تێروتەسەل لەبارەی کارکردن و هەماهەنگی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی گێلیسیم کرا و باسیان لە ئەنجامدانی کۆنفڕانسی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و قوتابییان کرد
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.