
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەرپرسانی خوێندنی باڵای کۆلێژەکان کۆبوویەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكکەوتی ۲۱ـی ۸ـی ۲٠۲٤ " پ.د.شەریف مولود شەریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.ئازاد عزیز سلێمان" بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی زانکۆ لەگەڵ بەرپرسی خوێندنی باڵای سەرجەم کۆلێژەکان کۆبوویەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی وەرگرتنی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا بەشێوازی سپلت سایت بۆساڵی ئەکادیمی 2024-2025.
لهم كۆبوونهوهیهدا بهوردی باس لە پلانی خوێندنی باڵا(ماستەرو دکتۆرا) بە شێوازی سکۆلەرشیپ کرا .
له بهشێكی تری كۆبوونهوهكهدا تیشكخرایه سەر بابەتی جیاجیا و پەیوەست بەخوێندنی باڵاو گۆڕینەوەی بیروڕا بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکان بەشێوازێکی ڕێکوپێك و دادپەروەرانە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.