
ئاماژه زانستیه‌كانی قورئان و سوننه‌ت له كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دیندا
زانكۆی سه‌لاحه‌دین به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی له قورئان و سوننه‌تدا،له‌ژێر دروشمی زانست میحرابی ئیمانه، دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی سازكرد به ناونیشانی (چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی زانستی له قورئان و سوننه‌تی پیرۆزدا).
له سه‌نته‌ری رۆشه‌نبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و حزبی و مامۆستایانی ئاینی مامۆستا و قوتابیانی زانكۆ، ده‌ستكرا به پانێله زانستیه‌كانی كۆنفرانسه‌كه. له مه‌راسیمی ده‌ستپێكی كۆنفراسه‌كه‌دا، راگری كۆلیژی زانسته ئیسلامیه‌كان، له ووته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به رۆڵی زانكۆ كرد له باس كردنی بابه‌ته ئاینیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه مه‌نهه‌جی كاركردنی كۆلیچژهكهمان مه‌نهه‌جێكی میانره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی، بۆ ئه‌وه‌ی كادیری زانستی به‌توانا به‌رهه‌مبهێنین له بواری ئاینیدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پرۆگرامێكی پر چالاكیمان بنیاتناوه. ئه‌م كۆنفرانسه‌ش هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاشان به‌رێز (فاروق یه‌حیا) سه‌رۆكی ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی له قورئان و سوننه‌تدا، له میانه‌ی ووته‌یه‌كیدا تیشكی خسته سه‌ر پێویستیه‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره كرنفرانسه له ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی ره‌سه‌ندا. رۆڵی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی به‌رزنرخاند له دروست كردنی ده‌رفه‌ت بۆ باسكردن له ئیعجازی زانستی له قورئانی پیرۆز و سوننه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و له‌لایه‌ن كه‌سانی ئه‌كادیمی و پسپۆره‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ى ووته‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه قورئانی پیرۆز پڕی ئاماژه‌ى شاره‌وه‌یه بۆ پێشكه‌وتنی زانستی، ئه‌وه ئه‌ركی زانایانی ئاینیه كه بێن په‌رده له‌سه‌ر ئه‌م ئاماژانه لابده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك روونبێته‌وه كه قورئان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی زانستیه. یه‌كێك له ئامانجه زۆر دیاره‌كانى ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌وه‌یه ئه‌و چه‌مك و راستیانه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه كه پرسیاری زۆری له‌سه‌ر بووه. هیوادارین گفتوكۆیهكانی ئه‌م كۆنفرانسه بتوانێ خزمه‌تێك به ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ى مه‌راسیمی ده‌سپێكدا، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدانی زانكۆ كرد به پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه له هه‌موو بوار و ئاستێكدا، زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌میشه كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه بابهتهكان له‌رێگه‌ى كۆنفرانسه زانستیه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی تاوتوێ بكات، قورئانی پیرۆزیش كه سه‌رچاوه‌ی زانسته‌كانه، زانایان له چه‌ندین بواردا ئیعجازه‌كانی قورئانیان ئاشكرا كردووه، ئێستا له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكه‌وتندا، ئه‌وه رۆڵی ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانه كه په‌رده له‌سه‌ر دیوه زانستیه شاراوه‌كانی قورئان و سوننه‌ت هه‌ڵبداته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كارمان له‌سه‌ر چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی زانستی له قورئانی پیرۆز و سوننه‌تدا كرد، ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی بروامان كه پێمان وایه قورئان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستیدا ده‌گونجێ، بۆیه پێمان باش بوو ئه‌م بابه‌ته له‌رێگه‌ی كۆنفرانسێكی زانستیه‌وه باس بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌هه‌نده میانره‌و و پێشكهوتووخوازهكهی ئاینی ئیسلام ده‌ربخه‌ین. له قورئاندا هه‌ندێك راستی باس كراوه كه دوای سه‌دان ساڵ زانست پشتراستی كردۆته‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
به‌ر له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كانی كۆنفرانسه‌كه، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان (د.عبدالله گرتكی) كه قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانس بوو، بابه‌تێكی پێشكه‌ش كردله ژێرناونیشانی رۆڵی زانایانی كوردی له‌خزمه‌ت كردنی قورئانی پیرۆز. له میانی ووته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئێستا له‌كوردستان هه‌شت نوسخه‌ی ده‌ستنوسی قورئان هه‌یه، كه یه‌كێك له‌وانه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نۆسه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا. یه‌كێكی دیكه له‌و ده‌ستنوسانه به قورئانی مه‌ریه‌م ناسراوه كه وا پێشبینی ده‌كرێت ئافره‌تێكی كورد به‌ناوی مریه‌م نوسیبێتیهوه. هه‌روه‌ها داده خاسه یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و ئافره‌ته كوردانه‌ی كه قورئانی نوسیوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێشه‌كی بۆ نوسیوه. چه‌ندین نوسخه‌ی دیكه هه‌یه كه هه‌ر یه‌كێك له‌و نوسخانه چیرۆكێكی سه‌رنجراكێشی له پشته. به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی ناوه‌ندێكی تایبه‌تمه‌ند نه‌توانراوه به‌شێوه‌یه‌كی دروست ئه‌م نوسخه پر به‌هایانه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كۆبكرێته‌وه. یه‌كێكی دیكه له ئه‌ركی زانایانی كوردی ته‌فسیركردنی قورئانی پیرۆزه كه چه‌ندین موفه‌سیری كوردی هه‌یه به‌درێژایی مێژووی ئیسلامی. پاشان د.صالح زه‌نگی، كه قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانس بوو، له میانه‌ی ووته‌یه‌كیدا تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی گوتاری قورئانی و سوننه‌تی له دروست كردنی هوشیاری شارستانی كاریگه‌ر.
رۆژی یه‌كه‌می كرنفرانسهكه له میانه‌ی سێ دانشتندا نۆ بابه‌تی زانستی پێشكه‌ش كران له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر و مامۆستایانی ئاینیه‌وه. هه‌روه‌ها له رۆژی دووه‌می كرنفرانسهكهش له میانه‌ی سێ دانیشتن‌دا نۆ بابه‌تی تایبه‌ت به ئیعجازی قورئان و سوننه‌ت پێشكه‌شكرا.