
ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى چینى له‌زانكۆدا پێشكه‌شكرا
به‌ئاماده‌بوونى د.هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، نى روو چى كونسلگهرى گشتى كۆمارى چینى میللى له‌هه‌ولێر، د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، ئه‌حمه‌د كانى به‌رپرسى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، پ.ى.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى حكومى و حزبى، به‌شى زمانى چینى كۆلیژى زمانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى چینى قوتابییان و مامۆستایانى ئه‌و به‌شه ئاهه‌نگێكى قه‌شه‌نگیان له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركارى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆ سازدا.
له‌سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌كه‌دا ڤیدیۆى ناساندنى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر نماتیشكرا، هه‌ر له‌وێدا سه‌رۆكى زانكۆ وتارێكى به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى چینى پێشكه‌شكرد و تیایدا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه قوتابییانى به‌شى زمانى چینى توانیان له‌ماوه‌ى خوێندنیاندا زمانه‌كه فێر ببن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه تا قوتابییان هه‌لى كاریان ده‌ستبكه‌وێ، لێره‌وه‌ش پێخۆشحاڵین كلتوورى چین و كورد له‌نمایشه‌كاندا به‌شدارن، ئه‌مه‌ش قۆناغێكى دیكه‌یه له‌تێكه‌ڵبوون و ئاشناكردنى كلتووره‌كان له‌ته‌ك یه‌كدا.
هاوكات راگرى كۆلیژى زمان وتارێكى پێشكه‌شكرد و تیایدا كار و چالاكییه‌كانى قوتابییانى به‌رز نرخاند و هیواى خواست ئه‌مه‌ش ببێته پردێك له‌نێوان هه‌ردوو گه‌ل تا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوانیان پته‌وتر بێ.
له‌پاشاندا نى روو چى كونسڵى گشتى كۆمارى چینى میللى له‌هه‌ولێر له‌وتارێكدا مێژووى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاتى چین و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست باسكرد، كه له‌دێرزه‌مانه‌وه به‌رێگه‌ى ئاوریشمى ناسرابوو، ئێستاش له‌م قوناغه‌دا بۆ دووباره له‌زۆر بواردا كار به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ین.
لهدهستپێكى ئاهه‌نگه‌كه‌دا قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانى به‌شى زمانى چینى خهڵاتكران، له‌دواتر چالاكییه‌كانى ساڵى رابردووى به‌ش پێشكه‌شكرا، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنى دوو هۆنراوه به‌زمانى چینى، له‌بڕگه‌ى دواتردا نمایشى هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌لایه‌ن كونسڵى گشتى كۆمارى چین له‌هه‌ولێر، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر خه‌ڵات به‌سه‌ر مامۆستا و قوتابییان و ئه‌وانه‌ى به‌شداربوونه له‌دامه‌زراندنى ئه‌و به‌شه دابه‌شكرا.
لهبڕگهیهكى دیكه‌دا له‌لایه‌ن قوتابى كاتیمه حه‌كیم گۆرانییه‌ك به‌زمانى چینى پێشكه‌شكرا، هه‌روا نمایشى جلوبه‌رگى چینى-كوردى له‌لایه‌ن قوتابییانه‌وه نمایشكرا. له‌دواتر له‌لایه‌ن قوتابییانى به‌شى زمانى چینى به‌یه‌كه‌وه گۆرانییه‌كى چینیان گوت، لهبڕگهیهكى دیكه‌ى ئاهه‌نگه‌دا له‌لایه‌ن مامۆستا خوو ژیى وێى نمایشى شمشێربازى پێشكه‌شكرا ئه‌مه‌ش وه‌ك كلتوورێكى وڵاتى چین خرایه روو.
هاوكات پرۆفیسۆر موو له‌وتارێكدا كردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه‌ى به‌گرنگ زانى و پێیوابوو ئه‌مه ده‌بێته پردێك له‌نێوان كوردستان و چین تا په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێ.
له‌كۆتایى ئه‌و ئاهه‌نگه‌دا هونراوهیهك له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابییانى به‌شى زمانى چینى پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا.