ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٣ ی ٦ ی ٢٠٢٥ “ پ.د.حسێن سەعدی “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە وەکالەت لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەک بەڕێوەبەر سەردانی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی کرد
ئەنجوومەنی زانکۆ پیرۆزبایی و سڵاوی “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینیان گەیاند و هیوای سەرکەوتنیان بۆ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت خواست و ئامادەیی هەماهەنگی و کاری پێکەوەییان نیشاندا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر