
سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین و وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسان لە مەڕاسیمى رێزگرتن لەو بەڕێزانەی کە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە کردنەوەو پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی خوێندنی مامۆستایان .
لە هۆڵی کۆچەر بیرکار لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین مەڕاسیمێک رێکخرا بۆ رێزگرتن لەو بەڕێزانەی کە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە کردنەوەو پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی خوێندنی مامۆستایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی خوێندنی ئێواران لە زانکۆی سەلاحەدین.
لەو مەڕاسیمەدا کە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین و و وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسان ئامادەی بوون، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە وتەکەیدا پێشکەشی ئامادەبووانیکرد باسی لە بیرۆکەی کردنەوەی خوێندنی ئێواران تایبەت بە مامۆستایانی بنەڕەتی سەر بە میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کرد و رۆڵی ئەو بەڕێزانەشی بەرز نرخاندن کە پاڵپشتی زانکۆی سەلاحەدینیانکرد بۆ بەردەوامیدان بەو بەشانەی لە خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەدەی بنەڕەتی بونە هۆی پێگەیاندنی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی بنەڕەتی لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و لێهاتوویی مامۆستایان. سەرۆکی زانکۆ سوپاسی ئەو بەڕێزانەی کرد کە ناویان لە خوارەوە کە دامەزرێنەرو پاڵپشتیکاری خوێندنی ئێواران بوون:
بەڕێز کاکەمین نەجاڕ بەڕێز د.پشتیوان صادق
بەڕێز مامۆستا ئەحمەد کانی بەڕێز عەلی حسێن
بەڕێز کرمانج عەبدوڵڵا بەڕێز جوتیار عەلی
بەڕێز مامۆستا کەمال حەمەد زراری سەرۆکی پێشوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
بەڕێز پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین
بەڕێز پ.د. جوهر فتاح سەعید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی
بەڕێز پ.د.هیمداد عبدالقهار محمد راگری پێشوی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
بەڕێز پ.ی.د. سیروان عارەب صادق راگری کۆلێژی پەرەوەردەی بنەڕەتی
هەر لە مەڕاسیمەکەدا دکتۆر پشتیوان صادق وەزپری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەشکردو دەستخۆشی لە زانکۆی سەلاحەدین کرد کە وەک زانکۆی دایک خەمخۆری پڕۆسەی پەروەردەیە لە هەرێمی کوردستان و هەنگاو هەڵدەنێ بۆ پێگەیاندنی کادیری لێهاتوو بۆ وەزارتەکەیان. وەزیری پەرورەدە ئەوەشی گوت کە چاویان لەوەیە زانکۆی سەلاحەدین بە پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ وەزارتەکەیان بکەن لە پێناو ئامادەکردنی مامۆستای شیاو لەو پسپۆڕیانەی کە لەسەر ئاستی وەزارەتی پەروەردە ژمارەیان کەمە.
لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە نوێنەرایەتی ئەنجومەن زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی ئەنجومەنی زانکۆی بەخشییە ئەو بەڕێزانەی رۆڵیان هەبوە لە کردنەوەو دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندنی مامۆستایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی.