
دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ ژمارەیەک قوتابی و مامۆستای رێزلێنراو لەلایەنی ئەنجومەنی زانکۆ
لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین لە هۆڵی کۆچەر بیرکار لە ١٣/٦/٢٠١٩ ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە مەڕاسیمێکدا خەڵاتی ئەنجومەنەکەی بەخشییە (٦) قوتابی سەرکەوتوو بە پلەی یەکەم لە پێشبڕکێی گفتوگۆی زانستی لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، هەر لە مەڕاسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانی بەخشییە (٥) مامۆستا لە پای ئەوەی رێنمونی و سەرپەرشتی ئەو قوتابیانەیانکردووە لە پێناو نیشانداندانی توانای قوتابیانی زانکۆو دەرخستنی توانا شاراوەکانیان.
دەستپێکی مەڕاسیمی خەڵاتکردنی ئەو قوتابیانە سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکدا گوتی: دەستخۆشی لە ئێوەی قوتابی پێشەنگ دەکەم، کە بوونەتە هۆی سەربەرزی زانکۆمان و ئەو ئاستە بەرزەتان بەدەستهێناوەو توانیوتانە ئاست بەرزی زانستی لێهاتوویی قوتابیانمان نیشان بدەنو بونەتە هۆی سەربەرزی زانکۆی سەلاحەدین، هیوادارم لەوێستگەی دیکەی زانکۆیی و ژیانی تایبەتی خۆتان هەمیشە سەرکەوتنی دیکە تۆمار بکەن تا شانازییەکانتان لە لاپەڕەی مێژووی زانکۆ بنوسینەوە، هەروەها دەستخۆشی لە مامۆستاکانیشکرد و سوپاس و پێزاننینی پێی بەخشین.
شیاوی باسە ئەو پێشبڕکێییە لە نێوان (١٦) زانکۆی هەرێمی کوردستان لە نێو زانکۆکانی کەرتی تایبەت و حکومی بەڕێوەچووە قوتابییەکانیش ئەمانە:.
١. قوتابی نیڤین ئازاد احمد
٢. قوتابی هند حسن محمد
٣. قوتابی زیلان سەرمامی
٤. قوتابی گەشاو عبدالوهاب علی
٥. قوتابی شەیماء فاروق احمد
٦. قوتابی پەیوەند خەسرەو