
یەکەمین سێنتەرى هواوى ئەکادیمى سەپۆرت لە زانکۆى سەڵاحەدین کرایەوە.
ڕێککەوتی ١١ ی ٧ ی ٢٠٢٣ لە کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی " د. ئارام محمد قادر" وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکاران و جێگرى کونسوڵى چین لە هەولێر و جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لەعێراق و بەڕێوەبەری پەیوەنییەکانی کۆمپانیای هواوی لە هەرێمى کوردستان و ئەنجوومەنی زانکۆ و سەرۆک بەش و مامۆستایان، لە ڕێورەسمێکدا یەکەمین سێنتەرى هواوى ئەکادیمى سەپۆرت لە زانکۆى سەڵاحەدین
کرایەوە.
ئەم سێنیتەرە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتى گشت ئەکادیمییەکانى عێراق دەکات.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر.