
یەکەم کۆبونەوەی لێژنەکانی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٨-٢٠١٩
لە کاتژمێر (١) ی دوای نیوەڕۆ لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٤/١/٢٠١٩ لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و پرۆفیسۆر دکتۆر مستەفا ێابر عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا یەکەم کۆبونەوەی پرۆسەی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٨-٢٠١٩ بە ئامادەبونی زۆرینەی ئەندامانی (٧) جیاواز لەسەر ئاستی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وێڕای دەستخۆشی لە لێژنەکانی ساڵی رابردوو کە بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و لە خۆبوردوییەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێکردووەو بونەتە هۆی بونی زانکۆی سەلاحەدین لە ریزی پێشەوەی ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨، هەروەها سەرۆکی زانکۆ جەختیشی لەوە کردەوە بە هەوڵی هەموو لایەک بە یەک تیم دەبێت کار بکەین بۆ ئەوەی زانکۆی سەلاحەدین لە گروپی (B) تێپەڕێنین بەرەو گروپی (A) بڕۆین، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت هەنگاوەکانمان لە ئێستاوە دەست پێبکات و پێداچوونەوە بە هەڵەکانمان بکەین و هەنگاوی گەورەش، ماندووبونی زۆرو ئاستەنگی زۆری تێدە بەردەم، بۆیە بە هەوڵی هەموو لایەک ئەو ئاستەنگانە دەبڕین تا لە ساڵی ئەکادیمی٢٠١٨-٢٠١٩ هەنگاوێکی دیکە بچینە پێشەوە.
پاشان پرۆفیسۆر دکتۆر مستەفا ێابر عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا کاری لێژنەکانی دابەشکردو پەنجەی خستە سەر کێشەکانی ساڵی رابردوو، بە ئامانجی ئەوەی ئەمساڵ ئەو گرفتانە دروست نەبن. لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بڕیاردەرێک بۆ هەر حەوت لێژنە دروستکراو بڕیاریشە لێژنە لاوەکییەکان هەفتانە و لێژنە سەرەکییەکانیش بە گشتی مانگانە کۆبوونەوە ئەنجام بدەەن.