
ئەکادیمیای هه‌واوى له زانکۆی سەلاحەدین كرایه‌وه
به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بەڕێز د.محمد حسێن کلاری سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی ودلنیایی جۆری لەوەزارەتی خوێندنی بالا، پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و راگرى كۆلیژى ئه‌ندازیارى و مامۆستایان، ئەکادیمیای هه‌واوى له زانکۆی سەلاحەدین \ كۆلیژى ئه‌ندازیارى كرایه‌وه.
هه‌ر له‌وێدا له‌به‌شى پرۆگرامسازى كۆلیژى ئه‌ندازیارى سه‌نته‌رى هه‌واوى كرایه‌وه، له‌وێشدا چه‌ندین وتار له‌لایه‌ن نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و سه‌رۆكى زانكۆ و یاریده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هه‌واوى خوێندرایه‌وه، هه‌مووان جه‌ختیان له‌به‌ره‌و پێشبردنى بوارى ئینته‌رنێت كرده‌وه له‌نێوه‌ندى هه‌موو زانكۆكانى كوردستان.
له‌م باره‌یه‌وه‌ش پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید وتارى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى خوێنده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵى مامۆستایان و قوتابیان كرد بۆ پێشخستنى زانكۆ، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه، كه كۆمپانیاى هه‌واوى یه‌كێكه له‌گه‌وره كۆمپانیاكانى جیهانه و بیرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ى داوه و له‌پارساڵه‌وه چه‌ندین پێشبڕكێ ئه‌نجامداوه.
دیاره ئه‌مه‌ش به‌هۆى به‌شداریكردنى قوتابیانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بووه، به‌پێویستیش زانرا ئه‌كادیمیایه‌ك یاخود سه‌نته‌رێك بكرێته‌وه تا هه‌موو زانیارى و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ له‌خۆى بگرێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ سوپاسى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كرد، كه ئامێره‌كانى نیتۆڕك و كه‌یبڵ دابینكردووه، تا چه‌ندین كۆرسى خوێندن تیایدا ئه‌نجام بدرێ.