رێککەوتی ٤-١١-٢٠٢٤لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی وێرکشۆپێک بۆ قوتابییانی خوێندنی باڵا(ماستەر و دکتۆرا) لەلایەن هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا و بەرێوەبەرایەتی سەنتەری ئایتی رێکخرا.
لەم وێرکشۆپە قوتابییانی بەشی ئینگلیزی و زانستەگشتییەکان بەشداربوون و رێنماییەکانی خوێندنی باڵا و بابەتی شێوازی بەکارهێنانی سەرچاوەکان و بابەتی پلەیجەرێزم و شێوازی پێشکەشکردنی نامەی ماستەر و دکتۆرا بە دیجیتالیکردنی پرۆسەو رێککارەکانی خوێندنی باڵا باسکران.
لە تەوەرێکدا لەلایەن بەڕێوەبەری خوێندنی باڵای زانکۆ هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کارئاسانی بۆ قوتابییانی خوێندنی باڵا لە ڕێگەی بە دیجیتاڵکردن کاروبارەکانی خوێندنی باڵا خرایە ڕوو بە تایبەتی بۆ ڕاستی و دروستی توێژینەوەی هەڵێنجراو و پێشکەشکردنی تێزی دکتۆرا و نامەی ماستەر