ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ پ.ی.د.خطاب احمد شێخانی “ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و “ پ.د.شریف مولود شریف “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ پ.د.فەرهاد عەلی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و “ د.کارزان کازم “ بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەک بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆکانی کوردستان وێرکشۆپی ڕێنمایی و ڕێککارەکانی تایبەت بە ڕێکخستنی خوێندنی قوتابییان و جێبەجێکردنی کاروبارەکانییان لە زانکۆ بەڕێوەدەچوو
ئەم وێرکشۆپە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر ڕێکخراوە و ماوەی ٣ ڕۆژ دەخایەنێت.
لە ڕۆژی یەکەمی ئەم وێرکشۆپە پانێڵێک بەڕێوەچوو بۆ هەرەیەکە لە:
د.کارزان کازم - بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین
پ.ی.د.خطاب احمد شێخانی - بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
پ.د.فرهاد عەلی - یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن
پ.ی.م.دانا فائق هۆشیار- بەڕێوەبەری پێشووی تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر