
وێنەی چیای گۆڕنۆک و لووتکەی (سەرەکێل)ی سەرکەش دەبێتە بەرگی گۆڤارێکی وێیلی نێودەوڵەتی
بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی زانستیی هاوبەشی پرۆفیسۆر ھاوڕێ مەنسوربەگ لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر لەگەڵ پرۆفیسۆر ھێمن کۆیی لە زانکۆی ئوپسالای سویدی، دەربارەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس. گۆڤاری ناودار و بەربڵاوی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی (Journal of Petroleum Geology) وێنەی چیای گۆڕنۆک و لووتکەی (سەرەکێل)ی سەرکەش دەکات بە بەرگی یەکەم. ھەڵبژاردنی وێنەی چیایەکی کوردستان لە سەر بەرگی یەکەمی گۆڤارێکی ئاستبەرزی زانستی، گرینگییەکی تایبەتی ھەیە.
لە چیای گۆڕنۆکەوە، لە دەڤەری ڕواندزی وەستا ڕەجەب، ھەزاران ساڵە دەنگی ھاژەی بەفراو دێت و ئاوی سازگار و دڵڕفێنی بێخاڵ ھەڵدەقوڵێ...
بۆچی هەندێک لە چیاکان زەبەلاحن و هەندێکی دیکەیان بچووک؟ لێکدانی دوو پلێتی تێکتۆنیی ملیۆنەها ساڵ بەر لە ئێستا کۆتایی بە زەریایەکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناوە، ئەو بەردانەی لەو سەردەمەدا لە ناخی ئەو زەریایەدا بوون، ئێستا پێکهاتەی سەرەکی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسن
لەو توێژینەوە ھاوبەشەی زانکۆی سەلاحەددین و ئوپسالا.
چەندین بەڵگەی زەویناسیی نوێ خراونەتەڕوو و شیکردنەوە بۆ جۆر و قەبارەی چیاکان کراون. نوشتانەوە و شکان و لێکترازانانی چینە بەردەکان لە ناخی زەویدا هۆکارێکی گرنگی کۆبوونەوەی ئاو و نەوت و گاز و کانزاکانن.
لینکی گۆڤارەکە
https://onlinelibrary.wiley.com/toc/17475457/2021/44/2