
وتاری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دی له ڕێوڕه‌سمی خولی ٤۳ـی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆ سه‌لاحه‌دین
به‌خێربێن بۆ 43 یه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
ده‌رچووانی ئازیز، خۆشحاڵم ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م ئێوه‌ی خۆشه‌ویست وتاری به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ده‌خوێنمه‌وه.
ئه‌مرۆ ( 5554 ) قوتابی دوای ئه‌رك و ماندووبوونێكی زۆر بڕوانامه‌ی ده‌رچوون وه‌رده‌گرن و به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو خانه‌واده‌كه‌یان و له كونجێكی ئه‌م نیشتمانه جوانه خزمه‌تی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ماوه‌ی ڕابردوو له هه‌موو لایه‌نه‌كان كار و پڕۆژه‌ی تایبه‌ت و ئه‌كادیمی و زانستی تێدا ئه‌نجامدراوه، پڕۆژه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه و به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی زانست سوودی زۆری هه‌بووه.
ناتوانم باسی هه‌موو كاروچالاكییه‌كان بكه‌م، به‌ڵام دڵنیام دوور و نزیك ئاگاداری هه‌موو شتێكن، له‌باره‌ی ڕێزبه‌ندی و پێشبڕكێی زانستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌نگاوی باشی ناوه و به‌ره‌وپێشچووی به‌رچاوی به‌خۆ بینیووه.
خزمه‌تكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه
گه‌یشتووه‌ته سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ، تاقیگه‌ی مۆدێرن و سه‌رده‌می دروستكراوه و نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ تاقیگه‌كان كڕاوه.
له ئێستادا ئیشوكاره‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئه‌لكتڕۆنی كراون و كاروباره‌كانی تۆماری گشتی و كتێخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆ پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه له‌م بواره‌وه.
ده‌ستكه‌وته زانستییه‌كان زۆرن، وه‌رگیرانی گۆڤاری زانكۆ بۆ زانسته په‌تی و كردارییه‌كان له داتابه‌یسی جیهانی سكۆپه‌س یه‌كێكه له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی هه‌موومان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین و خزمه‌تێكی نه‌بڕاوه‌یه به مامۆستایان و توێژه‌رانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین جگه له مامۆستایان بۆ ئه‌م ساڵی خویندن ده‌ستمانكرد به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی قوتابییان له به‌شه جیاجیاكانی زانكۆ بۆ چه‌ندین وڵاتی جیاواز له ژێر ناونیشانی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان، ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه بریتییه له به‌ستانه‌وه‌ی به‌شه‌كانی زانكۆ به بازاڕی كار بۆ ئه‌وه‌یی قوتابییان بتوانن هه‌لی كاریان ده‌ستبكه‌وێت.
گۆڕینی سیستمی خوێندن له سیستمی وه‌رزی یۆ سیستمی بۆلۆنیا یه‌كێكی تره له كاروخزمهتهكانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له گه‌ڵ سیستمی وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
مامۆستایانی به‌ڕێزی زانكۆی سه‌لاحه‌دین جگه له ئه‌ركی ئه‌كادیمییان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ڕۆڵی به‌رزیان له ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆنفڕانس و سیمپۆزیۆمی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئایینی و پێشهاته سیاسییه‌كان هه‌بووه.
ئه‌م خوله‌ی ده‌رچوون پیرۆزبێت له مامۆستایانی به‌ڕێز، پیرۆزبێت له قوتابییانی ده‌رچووی خۆشه‌ویست، پیرۆزبێت له خانه‌وانه‌ی به‌ڕێزێ ده‌رچووان.
هه‌موولایه‌ك هه‌رشاد و به‌خته‌وه‌ربن.
كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان و ئارام بێت.