به‌خێربێن بۆ ٤٤ ـەمین خولی ده‌رچووانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
ده‌رچووانی ئازیز، سه‌رفرازم له‌به‌رده‌م ئێوه‌ی خۆشه‌ویست وتاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م قۆناغه‌ی ژیانتان ده‌خوێنمه‌وه.
ئه‌مرۆ (٥٠٢٩) قوتابی به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه له‌به‌رده‌م خانه‌واده و مامۆستاكانیان دوای ئه‌رك و ماندووبوونێكی زۆر بڕوانامه‌ی ده‌رچوون وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو به‌پێێ ده‌رفه‌ت خزمه‌تی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆ یەکێکە لە بەرزترین بۆنە ئەکادیمییەکان کە پێشکەش بە قوتابیانی ده‌رچوو دەکرێت، ئەم بۆنەیە نیشانەی تۆمارکردنی سەرکەوتنەکانی قوتابییان و گه‌یشتنی قۆناغێكی نوێی ژیانه.
زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌هه‌وڵ و شه‌ونخونی ستافی كارگێری و ئه‌كادیمی و سه‌رجه‌م تیمه‌كان توانیویه‌تی له‌و قه‌یران و سه‌ختییه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه به‌رده‌وامی به‌پڕۆسه‌ی خوێندن بدات و په‌كی نه‌كه‌وێت.
زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆته ناوه‌ندێكی گرنگی هه‌ماهه‌نگ بۆ دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه و هه‌نگاونان بۆ خزمه‌تكردن و ئاسانكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ده‌یان كۆنفڕانسی زانستی و ئه‌كادیمی.
سه‌رباری قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌هه‌ماهه‌نگی كۆمپانیا‌و ڕێكخراو و دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كان توانیومانه له ڕێگه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن و ئه‌نجامانی كاری هاوبه‌ش ده‌یان پڕۆژه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تاقیگه و باڵةخانه به‌جێبگه‌یه‌نین و نه‌هێلێن كاروانی خزمه‌تكردن بوه‌ستێت.
له ئێستادا پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان له ئاستێكی به‌رزدایه، ژماره‌یه‌ك قوتابی خوێندنی باڵا به هه‌ماهه‌نگی زانكۆ ئاستبه‌رزه‌كانی ئه‌وروپا لایه‌نی پڕاكتیكی نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆراكانییان له تاقیگه پێشكه‌وتووه‌كان ده‌نووسن.
ناتوانم باسی هه‌موو كاروچالاكییه‌كان بكه‌م، به‌ڵام دڵنیام دوور و نزیك ئاگاداری هه‌موو شتێكن، له‌باره‌ی ڕێزبه‌ندی و پێشبڕكێی زانستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌نگاوی باشی ناوه و به‌ره‌وپێشچووی به‌رچاوی به‌خۆ بینیووه.
ئه‌م خوله‌ی ده‌رچوون پیرۆزبێت له مامۆستایانی به‌ڕێز، پیرۆزبێت له قوتابییانی ده‌رچووی خۆشه‌ویست، پیرۆزبێت له خانه‌وانه‌ی به‌ڕێزێ ده‌رچووان.