
وۆرکشۆپێک بەناونیشانی سیستەمی بۆلۆنا هەنگاوەکانی جێبەجێکردن- بەربەست- چارەسەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی سازکرا
لە هۆڵی پەری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەلاحەدین لە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی سیستەمی بۆلۆنا هەنگاوەکانی جێبەجێکردن- بەربەست- چارەسەر بە ئامادەبونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و بەڕێوەبەر لەسەر ئاستی زانکۆو کۆلێژەکان و زیاتر لە ٤٠٠ مامۆستا سازکرد.
لە سمینارەکەدا مامۆستا هەوران عەبدوڵڵا سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لایەنێکی گرینگی مێژوویی پڕۆسەی بۆلۆنیاکردو لایەنە ئەرێنییەکانی ئەو سیستەمەی بۆ ئامادەبووان رونکردەوە، پاشانلە وۆرکشۆپەکەدا قسەی لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم ئەو پڕۆسەیە لە ئەرزی واقیعی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ئەوەی خستەڕوو کە چۆن بتوانرێت ئەو سیستەمە بخەینە خزمەت پێشکەوتنی زانکۆی سەلاحەدین و وەبەرهێنان لەو بارەدا لە خوێندنی باڵا بکەین، لە کۆتاییدا پێشنیارو راسپاردەی گرینگی خستەڕوو تا لە گشت بەشە زانستییەکانی زانکۆ پەێڕەو بکرێت.
شیاوی باسە ئەو وۆرکشۆپە دوای زنجیرەیەک وۆرکشپی بە دوای یەکدا ئەنجامدراو کە گرینگترینیان لە ٧/١/٢٠١٩ بوو وەک یەکەم وۆرکشۆپی لەسەر ئەو بابەتەو کە بوە سەرەتایەک تا لە گشت کۆلێژەکان وۆرکشۆپ و سمینار لەوە بوارەدا ئەنجام بدەن تا لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بۆلۆنا پڕۆسس بخرێتە بواری جێبەجێکردن.