
پ.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ راگرەکانى کۆلیژەکانى زانکۆى سەلاحەددین و ژماریەک لەمامۆستا و سەرۆک بەشەکان
بەئامادەبوونى راگرەکانى کۆلیژەکانى زانکۆى سەلاحەددین و ژماریەکى زۆر لەمامۆستا و سەرۆک بەشەکان، لەهۆڵى سەنتەرى رۆشنبیرى کۆمەڵایەتى زانکۆ وۆرکشۆپى پرۆسەى بۆلۆنا ئەنجامدرا، ئەمەو لەسەرەتاى وۆرکشۆپەکە پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین وتەیەکى پێشکەش کرد تیایدا باسى لەو چالاکیانە کرد کە زانکۆى سەلاحەددین بەردەوام ئەنجامى دەدا سەبارەت بە پرۆسەى بۆلۆنا سەرۆکى زانکۆ جەختى لەوە کردەوە بەهۆى ئەو سمینار و کۆڕ و کۆبوونەوە و وۆرکشۆپەکان کار بۆ ئەوە دەکەین لە ساڵى داهاتوو پرۆسەى بۆلۆنا جێبەجێ بکەین، هاوکات وەکچۆن زانکۆى سەلاحەددین لە ریزبەندى زانکۆکانى کوردستان پێشەنگ بووە، ئاواش دەمانەوێ کار بۆ ئەوە بکەین کە بچینە گروپى A کە تا ئێستا هیچکام لەزانکۆکانى کوردستان نەیتوانیووە بگاتە ئەو گروپە، چونکە زانکۆى سەلاحەددین هەردەم پڕ لەچالاکییە و کارەکانى بۆ ئەوەیە هەردەم بەپێشەنگى بمینێتەوە، بێگومان ئەمەش بەهاوکارى وهەماهونگى مامۆستایانى زانکۆکەمانە، لەپاشاندا لەلایەن پ.د.سەڵاح یەحیا سەرۆکى ریزبەندى نیشتمانى زانکۆکان لەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سمینارێکى پێشکەشکرد بەناونیشانى (سیستەمى بۆلۆنا) تیایدا بەداتاشۆ هەموو رێوشوێنەکانى ئەم سیستەمەى دیارى کرد، هاوکات د.دیلان رۆشاتى یاریدەرى سەرۆکى زانکۆى بەیان سمنارێکى پێشکەشکرد بەناونیشانى STUDENTS CENTRE SYSTEM IN FOCUSS پیشکەشکرد. هەر لەوێدا سمینارێک لەلایەن م.شاخەوان حارس وادى پێشکەشکرا بە ناونیشانى (جێبەجێکردنى پرۆسەى بۆلۆنا لە زانکۆى چەرمۆ (خولى ئەکادیمى ECTS یەکەکان، هەڵسەنگاندن، سیستەمى نمرە، دڵنیایى جۆرى)، لەپاشاندا سمینارێکى هاوبەش لەلایەن (پ.ى.د. عەباس برهان) و (د.کاروان وەسمان) بەناونیشانى (ریفۆرمى خولى پیداگۆجى لە کوردستان (مۆدیلى فینلەندا وەک نموونە)، لەپاش پێشکەشکردنى هەموو سمینارەکان گفتۆگۆیەکى چڕ و پڕ کرا سەبارەت بەهەموو لایەنەکانى ئەو پرۆسەیە، ئەمەو پرۆسەى بۆلۆنا لە ساڵى ١٩٩٩ هەموو وەزیرەکانى پەروەردە ئەورووپا کۆبوونەوە بۆ یەکخستنى خوێندن لەهەموو ئەورووپا، بەسەرەتادا لە 27 وڵاتى ئەورووپى ئەو پرۆسەیە جێبەجێکرا، ئێستاش ٤٥ وڵاتى جیهان ئەو پرۆسەیە جێبەجێ دەکەن، زانکۆکانى کوردستانیش دەیانەوێ هەمان سیستەم وپرۆسە جێبەجێ بکەن ئەمەش لەپێناوى یەکخستنى خوێندن، ئەوەى شیاوى باسە لەکۆتایى ئەم وۆرکشۆپەدا سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین رێزلێنانى پێشکەش بەو مامۆستایانە کرد، کە سمیناریان لەو باریەوە پێشکەشکرد.