
وۆرک شۆپی زانستى و تەکنەلۆژى بۆ بەرپرسانى ئایتى و راگەیاندنى کولێژەکانى زانکۆ
بە ئامادەبوونی د.ئەحمەد دزەیی سەرۆکى زانکۆ و یاریدەدەرى راگرى کولێەکان و بەرپرسى بەشى ئایتى و راگەیاندنى ئەو کولێژانە، بەڕێوەبەرایەتى ئایتى و پلاندانان و راگەیاندن لە سەرۆکایەتى زانکۆدا وۆرکشۆپێکى زانستى و تەکنەلۆژى بۆ بەرپرسانى ئایتى و راگەیاندنى کولێژەکان لە هۆڵى (کۆچەر بیرکار) ى زانکۆى سەلاحەدین ئەنجام دا.
وۆرک شۆپەکە بە بەشدارى (د.دیلان مەجید رۆستم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بەیان و (د.ماردین عەبدوڵڵا) بەرپرسی لە (IT) سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەددین، رێکخرابوو.
لە دەستپێکى وۆرک شۆپەکەدا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا ئاماژەى بە گرنگى رۆڵى (IT) و راگەیاندن دا لەبەرەو پێشەوەچوونى رانکینگى زانکۆ، بەو ئامانجەى کە زانکۆ دواى ئەو سەرکەوتنەى پارساڵ لە ریز بەندى نیشتمانى دا دەستى هینا، بۆ ئەمساڵ هەنگاوى گەورەتر بنێت بەرەو گروپى ( ئەى )
پاشان (د.دیلان مەجید باسی لە رانکینگی سایتی زانکۆی کردو ئاماژەى بەو پلان و نەخشە رێگایانەدا کە ئاستى رانکینگى زانکۆ بەرز دە کەنەوە بۆ ئاستێکى خوازراو.
دواتر(د.ماردین عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەرى ئایتى لە سەرۆکایەتى زانکۆدا ، ئاماژەى بەو چالاکییانە کرد کە دەبنە بنەما بۆ بەرەو پێشەوە چوونى رانکینگى زانکۆ
ئینجا حەیدەر عەبدولرەحمان بەرپرسى راگەیاندنى سەرۆکایەتى زانکۆ ئاماژەى بەو فاکتەرانە کرد کە دەبنە هۆکار بۆ ئەکتیف بوونى راگەیاندنى کولیَِژەکان لە رۆماڵکردنى چالاکییەکان
دواتر بەشێک لە بەرپرسانى ئایتى لە کولێژەکاندا راو بۆچوونى خۆیان لەم بارەیەوە دەربڕى
لە کۆتایی ۆرکشۆپەکەشدا سەرۆکى زانکۆو یاریدەدەرى راگرى کولێەکان بروانامەیان بەسەر بەشداربووانى وۆرک شۆپەکەدا دابەش کرد