
وه‌زیری خوێندنی باڵا تورێژینهوهی زانستی له نزیكه‌وه پرۆسه‌ی تۆماركردنی قوتابیان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه له نزیكه‌ی چاودێری پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیانی كرد له زانكۆی سه‌لاحه‌دین. له‌م سه‌ردانه‌دا كه شاندێكی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێكهاتبوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی و یاریدهرهرانی سه‌رۆكی زانكۆ و به‌رێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆ پێشوازیان لێكرا.
وه‌زیری خوێندنی باڵا وێرای باس كردنی گرنگی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له پرۆسه‌ی خوێندنی زانكۆیی له هه‌رێمی كوردستان، هاوكات پاڵپشتی خۆی دوپاتكرده‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان. پاشان له دانیشتنێكدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین تاوتوێی پلانی ئه‌مساڵی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد. وه‌زیری خوێندنی باڵا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری كه توانیویانه له‌رێگه‌ى پێشخستنی پرۆگرانی وه‌رگرتنه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابی ده‌رفه‌تی خوێندنیان له زانكۆ حكومیه‌كان بۆ زیادبێت. هاوكات سوپاسی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد كه توانی پاڵپشتی له‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌ت بكات و رێژه‌یه‌كی زۆری قوتابیان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌ربگیرێت به هه‌رسێ شێوازی زانكۆلاین و پارالیل و خوێندنی ئێوارانه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه كه پێویسته پلانه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان له خزمه‌تی كه‌رتی گشتی بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته سود له خزمه‌تگوزاریه‌كانی حكومه‌ت وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له پلانێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرد به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خوێندنی پارلیل كه بووه‌ته‌وه مایه‌ی زۆربوونی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆ حكومیه‌كان درێژه به خوێندن بده‌ن.