
وه‌فدێكی باڵای باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕنسا له به‌غدا سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێریان كرد.
ئەمڕۆ بەرواری ۱۷ ی ٥ ی۲٠۲۲ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.د.مستەفا سابیر عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د. شێروان صالح یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن پێشوازی لە ئه‌لێكساندرا دۆشا به‌رپرسی خوێندن و په‌روه‌رده له بالیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئهنیهس بانیباڵ به‌رپرسی په‌یمانگای فه‌ڕه‌نسی له هه‌ولێر و سه‌رۆكی به‌شی زمانی فه‌ڕه‌نسی كرد.
له سه‌ره‌تای دانیشتهنهكهیاندا ئه‌لێكساندرا دۆشا پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆ باسی پێگه و مێژووی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی بۆ كردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی به‌شی زمانی فه‌ڕه‌نسی كرد، كه له ساڵی 2006 دامه‌زراوه و ده‌یان قوتابی ئه‌كادیمی پێگه‌یاندوه و ئێستا له بواری جیاجیا خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌یان بریتی بوو له گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی مامۆستیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له زانكۆكانی فه‌ڕه‌نسا سوود له لێهاتوویی و شاره‌زایی ئه‌وان وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسیان له خولی هاوینه كرد بۆ قوتابییانی به‌شی زمانی فه‌ڕه‌نسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوان په‌ره به‌زمان و فێربوونی ئه‌كادیمی و پیشه‌یی بده‌ن له زانكۆكانی فه‌ڕه‌نسا.
جێگای سه‌رنجه به‌رپرسی په‌یمانگای فه‌ره‌نسی و به‌رپرسی په‌روه‌رده و خوێندن له باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕنسا دوپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی زانكۆی سه‌لاحه‌ین و به‌شی زمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌كه‌ن.
هه‌وره‌ها له ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌یاندا له‌سه‌ر بابەتێكی گرنگ و ئاکادیمی ڕێککەوتن، کە ئەویش بریتی بوو لە گرنگیدان بە خوێندنی پۆست دکتۆرا لە زانکۆ بەناوبانگەکانی فه‌ڕه‌نسا بۆ مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین و به‌شی زمانی فه‌ڕه‌نسی، كه تیمی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا په‌یمانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان بۆ كارئاسانی سه‌رفه‌ر و مانه‌وه‌ی قوتابییان پیشاندا.
له كۆتاییدا، سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای هەماهەنگی و سەردانی بەردەوامی خواست بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە زانکۆ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر