
واژووكردنى یاداشتى له‌یه‌كتر گه‌یشتن
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له‌شاندێكى رێكخراوى سپاركى هوڵه‌ندى كرد.
له‌دانیشتنێكدا سه‌رۆكى زانكۆ باسى له‌پرۆسه‌ى خوێندن كرد و جه‌ختیشى له‌به‌رده‌وامى چالاكییه‌كان كرده‌وه، هاوكات باسیشى له‌هه‌وڵه‌كانى رێكخراوى سپاركى هوڵه‌ندى كرد، كه زیاتر به‌هاناى قوتابییانى ئاواره‌وه دێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه بۆ ئه‌مساڵى خوێندن زانكۆى سه‌لاحه‌دین و هه‌مان رێكخراو یاداشتێكى له‌یه‌كتر گه‌یشتنیان واژوو كرد، ئه‌م یاداشتى له‌یه‌كتر گه‌یشتنه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگى و خستنه‌ڕووى (30) قوتابى ئاواره‌یه، كه له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین درێژه به‌خوێندن ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ ئاماده‌ى دانیشتن و واژووكردنى یاداشتى له‌یه‌كتر گه‌یشتنه‌كه بوو.