
واژووكردنى رێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و رێكخراوى سپارك
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى لهرێكخراوى سپاركى هۆڵه‌ندى و شاندى یاوه‌رى كرد، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس لهههماههنگییهكانى هه‌ردوو لا كرا، بۆ یارمه‌تیدانى قوتابییه ئاواره‌كانى وڵاتانى دراوسێ، به‌تایبه‌تیش قوتابییه سوورییه‌كان، كه ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستاندان.ئه‌مه‌و ئه‌و قوتابییانه خوێندنى به‌رایى به‌كالریۆس ده‌خوێنن، هاوكات له‌نێوه‌ندى ئه‌و كۆبوونه‌یه‌دا رێككه‌وتنى هاوبه‌شى MoY له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و رێكخراوى سپارك واژوو كرا، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش بۆ یارمه‌تیدانى (30) قوتابى سوورییه بۆ خوێندنى به‌كالریۆس له‌بواره جۆراوجۆره‌كاندا، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بۆ ساڵى یه‌ك ساڵه‌ى ئه‌كادیمییه.
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كارى ئه‌و رێكخراوه‌ى به‌رز نرخاند بۆ زیاتر یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنى قوتابییانى ئاواره، هیواى خواست پرۆژه‌كانیان به‌رده‌وام بێ، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگى له‌ته‌ك ئه‌و رێكخراوه ده‌كات، بۆ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیان، جگه له‌وه‌ى پێیباشبوو، كاره‌كانیان فراوانتر بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ قوتابییانى ده‌رچوو، له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون.